به‌مه‌به‌ستی كردنی ده‌روازه‌ی كێڵێ به‌نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له‌وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی په‌رله‌مانتار ئه‌شواق جاف له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له2ی ئه‌یلولی 2013 ئاراسته‌ی هه‌ره‌یه‌كه له‌وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و هاوپێچێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه، داواكاره كه ده‌روازه‌ی كێڵی له‌ناوچه‌ی قه‌ڵادزێی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی بكرێته ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌شواق جاف كه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانییه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئاماده‌كاری كردووه له‌هه‌ریه‌كه له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تا ئه‌و ده‌روازه‌یه بكرێته نێوده‌وڵه‌تی.
داواكاریشه له‌وه‌زیری ناوخۆ به‌زووترین كات راوبۆچوونی خۆیانیان پێبڵێن پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ن به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م كاره كه‌ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی
ئه‌مه‌ش ده‌قی داواكارییه‌كه‌یه به‌زمانی كوردی.
2ی ئه‌یلولی 2013
بۆ به‌رێز/ وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
بابه‌ت/ گۆڕینی ده‌روازه‌ی كێلێ بۆ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
به‌رێزتان وه‌ك جه‌نابتان ئاگادارن ده‌روازه‌ی (كێلێ) له‌ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ، یه‌كێكه له‌ده‌روازه گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌له‌سه‌ر داوای هاوڵاتیانی ناوچه‌كه كه‌داواكارن ئه‌م ده‌وازه‌ییه ببێت به‌ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كاریم كردووه بۆ راوه‌رگرتنی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق وه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
بۆیه داواكارم له‌به‌رێزتان به‌زووترین كات راوبۆچوونی خۆتانمان پێبڵێن پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ین به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م كاره كه‌ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی.
هاوپێچ:
* نووسراوی په‌رله‌مانتار (د.ئه‌شواق جاف) بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
په‌رله‌مانتار
د.ئه‌شواق نجم ا‌لدین جاف
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
بۆچوونه‌کان